1 / 9
2 / 9
3 / 9
4 / 9
5 / 9
6 / 9
7 / 9
8 / 9
9 / 9

(0) / / اقتصادی / زایەڵە شارەوانی ١٠٠ مەتری سلێمانی پڕۆژە


Aug 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی  ڕایگەیاند،  کاركردن لە پرۆژەی 100 مەتریی سلێمانی (ئۆتۆبانی بابان) بەردەوامە كە یەكێكە لە پرۆژە ستراتیژییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە سەرپەرشتی دەكرێت.

شایەنی باسە، رۆژی شەممە ٢٠٢٠/٧/١١ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی دانا و لە گوتارێكدا ڕایگەیاند: خۆشەویستانی سلێمانی، شایەنی ئەو پڕۆژەیە و پڕۆژەی گەورەترن، راستە ئەو پڕۆژەیە دەمێكە قسەی لەسەر دەكرێت، ئێمە بەڵێنەكەمان بردە سەر. ئەمەش دەبێتە دەستكەوتێكی گەورە بۆ خەڵكی سلێمانی و تەواوی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم