دوو هەلیکۆپتەری ناسا ئەرکی گواستنەوەی جۆرەکانی خاکی هەسارەی بارامیان لە ئەستۆدایە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە کۆپتەر ناسا


Aug 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ڕێکخراوەی ناسا دەیەوێت بە کەڵک وەرگرتن لە دوو هەلیکۆپتەری نوێ جۆرەکانی کۆوە بووی دیکەی هەسارەی بارام کە بریتییە لە بەرد و خاک تا ساڵی 2023ی زایینی بهێنێتەوە سەر گۆی زەوین.

ناسا ڕایگەیاندووە تا ساڵەکانی 2027ی زایینی دوو هەلیکۆپتەری نوێ ناردەی هەسارەی بارام دەکات. بڕیار وایە ئەم دوو هەلیکۆپتەرە جۆرەکانی خاک و بەردی هەسارەی بارام بهێننەوە سەر ئەستێرەی زەوین.

توێژەرانی ناسا دەیانهەوێت جۆرەکان بخەنە بەر لێکۆڵینەوە و هێما و نێشانەگەلی ژیان لە نێویدا لێکبدەنەوە.

گەڵاڵەی هەلیکۆپتەرە نوێیەکانی ناسا هەر وەکوو هەلیکۆپتەری نبووغ وایە، بەو جیاوازیەو کە ئەم چەرخ و باڵەکانی زۆر بەهێزتر لە ئەوە لەبەر ئەوەی بتوانێت ئەو ئەنازە لە بەرد و خاکێ کە پێویستە کۆ بکاتەوە.

بەڕێز جف گراملینک، بەرپرسی بەرنامەکانی گەڕانەوەی جۆرەکان، لە گوتارێکدا ڕایگەیاندووە : بۆ گەڕانەوەی جۆرەکانی خاک و بەردی هەسارەی بارام، ئەم دوو هەلیکوپتیرە ئەرکی پاڵپشتی لە کەرەستەیەکی دیکەیان لە ئەستۆدایە. لەم ڕاسپاردەییەدا ناسا لەگەڵ ئاژانسی فەزایی ئەورووپا هاوکاریان کردووە.

بڕیار وایە ئەم دوو هەلیکۆپتەر30 جۆر لە جۆرەکانی بەرد و خاکی هەسارەی بارام بگۆزێتەوە بۆ زەوین.

لەگەڵ ئەم دوو هەلیکۆپتەرەدا یەکدانە ئاست نشین و یەکدانە خولگەگەر بە پێی ئاژانسی ئەورووپا ناردەی فەزا دەکرێت.