پەرلەمانتارێک بۆزایەڵە: ڕێژەی توش بوون بە شێرپەنجە بۆ ئاستێکی مەترسیدار بەرزبۆتەوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە شێرپەنجە شنۆ ئەشقی


Aug 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شنۆ ئەشقی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند ، بەو پێیەی ماوەی نۆساڵە ئامێری پشکنینی پێکهاتەی شێرپەنجەیی و پێکهاتە پارێزەرەکان لە کوالیتی کۆنترۆڵی جۆری خۆراک لەکار کەوتووە و بە بیانووی بێ بنەما چاک ناکرێتەوە، یاسای مافی بەکار بەر لەپەرلەمانی کوردستان دەرچووەو چەندین ساڵە کاری پێناکرێ.ژمارەی توش بوون بەنەخۆشی شێرپەنجە بۆ ئاستێکی مەترسیدار بەرز بۆتەوە.

وتیشی، بازاڕەکانی سەرجەم شارو شارۆچکەکانی هەرێم پڕن لە خۆراکی تەزویر و تەقلید و قاچاغ کاتێک لەلایەن لێژنەکانی قایمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی دەستی بەسەردادەگیرێ دادگا بەهیچ جۆرێک کەیسەکانیان یەکلایی ناکاتەوە و.چەندین وردەکاری تر لە بارەی نرخ و کوالیتی خۆراک.

ڕونیشیکردەوە، بڕوام وایە کە ئاسایشی خۆراک لەئاستێکی زۆر خراپدایە و بۆئەم مەبەستەش بۆ  جاری چوارەم  پێشنیارم کرد لێژنەی تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر بانگهێشتی وەزیری بازرگانی بکات و ڕوونکردنەوەی پێویست بدا لەم بارەیەوە بەڵام تەواوی ئەندامانی لێژنە ڕەتیان کردەوە کە وەزیری بازرگانی بانگهێشت بکرێت و ئاسایشی خۆراک هیچ گرفتێکی ئەوتۆی نیە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم