لایەنگرانی سەدر باڵەخانەی پەرلەمان چۆڵ دەکەن
(0) /
زایەڵە - ساڵح محەمەد عێراقى، وەزیرى موقتەدا سەدر، داوا لە لایەنگرانى ڕەوتی سەدر دەکات باڵەخانەی پەرلەمان چۆڵ بکەن و لەبەردەم باڵەخانەکە و دەوروبەری بمێننەوە، هاوکات دەشڵێت، چاوەڕوانی ڕێنمایی زیاتر بن.
وەزیرەکەی سەدر لە پەیامێکدا بۆ خۆپیشاندەران (سێشەممە 2-8-2022) ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی پەرلەمان ئازادکرا و کرا بە پەرلەمان بۆ گەل، سوپاس بۆ خوای گەورە و هەوڵی شۆڕشگێڕە قارەمانەکان، بۆیە چەند بڕیارێکمان دەرکرد."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "داوا لە خۆپیشاندەران دەکەین بینای پەرلەمان چۆڵ بکەن و لە دەوروبەری پەرلەمان بمێننەوە تاوەکو 72 کاتژمێری داهاتوو."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بەردەوامیدان بە گردبوونەوەکە و مانەوەتان گرنگە بۆ بەدیهێنانی داواکارییەکانتان ."
لە یەکێکی دیکە لە ڕێنماییەکانی وەزیرەکەی سەدر بۆ لایەنگرانیان، هاتووە؛ " ئەنجامدانی نوێژی بەکۆمەڵی هەینی بۆ یەکگرتوویی بەغدا و بابل و کوت و کەربەلا و نەجەف لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "له پرۆسهی پێكهێنانی لیژنهیهكداین لهلایهن خۆپیشاندهرانهوه بۆ بهڕێوهبردن و ڕێكخستنی ناڕهزایهتییهكان و ئاگاداربوون له ههموو ئهو شتانهی پێویستن."
تێبينيێك بنێرە: