مەكتەبی سیاسیی یەكێتی: تاكە ڕێگا بۆ سەقامگیری لە عێراق، لێكتێگەیشتنە

(0) / / عراق / زایەڵە یەکێتی سەقامگیری عێراق


Aug 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی دۆخی عێراقەوە ڕایدەگەیەنێت، بەنیگەرانییەكی قوڵەوە لەم ڕۆژانە چاودێریی ئەم بارودۆخەمان دەكرد كە وڵاتەكەمانی پێدا تێپەردەبێت، جەختیشدەكاتەوە بە گەرمیی پێشوازی لە دەستپێشخەری و هەموو هەوڵە نیشتمانییەكان دەكەین كە خراونەتەڕوو.

لە ڕاگەیەندراوەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیدا هاتووە و لەبارەی دۆخی عێراقەوە ڕایدەگەیەنێت، بەنیگەرانییەكی قوڵەوە لەم ڕۆژانە چاودێریی ئەم بارودۆخەمان دەكرد كە وڵاتەكەمانی پێدا تێپەردەبێت، لەبەرامبەر پێشهاتە سیاسییەكان، مەترسی و گەیشتن بە بنبەستی گفتوگۆكان و دووركەوتنەوە لە یەكتری، ژینگەی سیاسی و كۆمەڵایەتیش لە عێراقدا كەوتە مەترسییەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هەمیشە لەسەر هێڵی گەرمی گفتوگۆ پێكهاتن بووە بە ڕەوینەوەی گرژییەكان و ئاڵۆزترنەبوونی دۆخەكە.

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی دووپاتیشیدەكاتەوە، پابەندین بە سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال و بە گەرمییەوە پێشوازی لە دەستپێشخەری و هەموو هەوڵە نیشتمانییەكان دەكەین كە خراونەتەڕوو بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و گەیشتن بە كۆبوونەوەی نیشتمانی.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “تاكە ڕێگا بۆ سەقامگیری سیاسی، ئەمنی، ئابوری و كۆمەڵایەتی لێكتێگەیشتنە و لە هەموو كات زیاتریش پێویستمان بە كاری هاوبەش هەیە بۆ نەهێشتنی ئاستەنگەكان، چونكە ئەزموونەكانی ڕابردوو سەلماندوویانە هاوپشتیی عێراقییەكان باشترین ڕێگایە بۆ زاڵبوون بەسەر هەموو كێشەكاندا كە دێنەڕی”.