تەرمی هاووڵاتییەک لە باڵەخانەیەکی هەولێر دۆزرایەوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە هەولێر پۆلیس هاوڵاتی ڕووداو مەرگ


Aug 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، تەرمی هاووڵاتییەکی بە رەگەز تورک لە باڵەخانەیەک لە فلکەی زراعە دۆزیوەتەوە کە ماوەیەکە ئەو تەرمە لەوێ بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، شەوی رابردوو ئگادار کرانەوە بە بوونی تەرمێک لە فلکەی زراعە لە باڵەخانەیەک کە دوای گەیشتنیان بۆ شوێنەکە دەرکەوت کەسێکە بەناوی (عیسی حلیل ئۆنەل)،بە رەگەز تورک، تەمەن (٦٤) ساڵ.

 پۆلیس دەشڵێت:"لەلێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە تەرمەکە ماوەیەکە لەوێ کەوتووە و ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا بۆ ئەوەی هۆکاری مردنەکەی بزانرێت و ئێستاش هێزەکانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ گەیشتن بە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە".