بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمی جەخت دەکەنە سەر گەیشتن بە دیالۆگ و کۆتایی هێنان بە قەیران

(0) / / عراق / زایەڵە بەرهەم ساڵح مستەفا کازمی عێراق


Aug 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 3 ی ئابی 2022 لە کۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.

لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا سەبارەت بە بارودۆخی گشتی وڵات و بەتایبەتی پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئەم دواییە و جەختکرایەوە لە پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی و هێوركردنەوەی دۆخەکە و گەیشتن بە دیالۆگ و گفتوگۆی جددی و کۆتایی هێنان بە قەیرانەکە و دامەزراندنی نەخشە رێگایەکی روون بە ئاڕاستەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و دڵنیاکردنەوەی هاووڵاتیان و هێنانەئاراوەی داوا رەواکانی خەڵک.

هاوکات دووپاتکرایەوە لەگرنگی دەستەبەرکردنی سازان و یەكدەنگی و یەکڕیزی نیشتمانی و پتەوکردنی نێوماڵی ناوخۆیی و بەرگرتن بەوانەی كە دەیانەوێت بە سودوەرگرتن لە ناكۆكییە ناوخۆییەكان پەلاماری وڵات بدەن، هەروەها جەختکرایەوە کە بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ مەترسییەکانی تیرۆر و پشتیوانیکردن لە هێزە ئەمنییەکان بکرێت لە پێناو ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆر.