ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق بۆ زایەڵە: بەدواداچون بۆ کێشەی جوتیاران دەکەین

(0) / / کردستان / زایەڵە بڕیار ڕەشید جوتیار


Aug 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق  ڕایگەیاند بەدواداچون بۆ کێشەی جوتیاران دەکەن.

د بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق  بەزایەڵەی ڕاگەیاند، به‌مه‌بەستی به‌ دواداچون بۆ كێشه‌كانی جوتیاران و دڵنیایی بوون له‌ باره‌ی كوالێتی ئه‌و ئارده‌ی كه‌ له‌ وڵاتانه‌وه‌ هاورده‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، بەشداربووین لە كۆبونه‌وه‌ی فراوانی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی، لە کۆبوونەوەکـە کۆمەڵێک ڕێگاچارە دەستنیشانکرا لەوانـە زیادکردنی گومرک لەسەر ئاردی هاوردە بەمەستی ڕەخساندنی دەرفەت بۆ بەرهەمی ناوخۆی، بەئامانجی پێشخستنی ئابووری و فەراهەمکردنی هەلیکار و دابینکردنی بەرهەمێکی تەندروست بۆ هاوڵاتیان.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم