ئەو گوژمەی بۆ دروستكردنی شەقامی سەرەكی لە كەلار خەرج كرا چەندە؟

(0) / / کردستان / زایەڵە کەلار گوژمە


Aug 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - گوژمەی 262,075,000 بۆ دروستكردنی شەقامی سەرەكی لە كەلار خەرج كرا .
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند،   بە مەبەستی دروستكردنی شەقامی سەرەكیی گەڕەكی جووتیاران و ڕێكخستنەوەی شەقامی بەردەم نەخۆشخانەی گشتی لە كەلار، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بریاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی (٢٦٢،٠٧٥،٠٠٠) دووسەد و شەست و دوو ملیۆن و حەفتا و پێنج هەزار دینار.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 100٪ی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانی لەسەر پلانی ساڵی ٢٠٢٢ بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج دەكرێت. كە گوژمەی (١٦٢،٢٥٠،٠٠٠)دینار بۆ دروستكردنی بەشێك لە شەقامی سەرەكیی گەڕەكی جووتیاران و گوژمەی (٩٩،٨٢٥،٠٠٠)دیناریش بۆ ڕێكخستنەوەی شەقامی بەردەم نەخۆشخانەی گشتیی كەلار خەرج دەكرێن.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم