قائیمقامیەتی سلێمانی سێ کۆشکی چاڤیلاند دادەخات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی مەرج چاڤیلاند


Aug 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی سلێمانی  ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە پرۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند، سێ کافتریا دادەخات.
لەدرێژەی هەڵمەتەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ پشکنینی ئەو کاڵاوشمەک و خزمەتگوزاریانەی لەلایەن دوکاندار و بازرگانەکانەوە بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت، ئەمڕۆ لیژنەکان سەردانی پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند کرد.
لەهەڵمەتەکەدا و بەهۆی نەبونی مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەریەک لە کۆشکەکانی (MM) و (XV) و (B2) دادەخات.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم