ڕاگەیاندنی دەستگیركردنی پێنج تیرۆریست لە پارێزگای سلێمانی

(0) / / عراق / زایەڵە داعش تیرۆر


Aug 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزی چەكداری عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستگیركردنی پێنج تیرۆریستی لە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند.
 لیوا یەحیا ڕەسووڵ، ، لە تویتێكدا رایگەیاند، "بە ئۆپەراسیۆنێكی كەم وێنە كە بە وردبینی و خێرایی تایبەتمەند بوو، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش توانیان". بە دەستگیركردنی پێنج ئەندامی تیرۆریستی لە پارێزگای سلێمانی".
 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "تیرۆریستان، فەرمانی دەستگیركردنیان دەرچووە بەپێی ماددەی (4)ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەوا".