هەفتەی داهاتو پارەی گەنمی ساڵانی 2014، 2015، 2016ی جوتیاران دابەش دەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە پارەی گەنم جوتیاران کەمال موسلیم


Aug 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،  سەرەتای هەفتەی داهاتو 100 ملیار دینار پارەی 2014، 2015، 2016 دابەش دەکرێت و لە ماوەی 10 رۆژی دیکەدا 208 ملیاری دیکەش دەگاتە دەستمان و تەواوی پارەکە کە 308 ملیار دینارە دابەش دەکرێت.
وەزیری بازرگانی لەبارەی پارەی گەنمی ئەمساڵەوە راشیگەیاند،لە ئەمساڵدا 103 ملیار و 159 ملیۆن دینار پارەی گەنمی جوتیاران دابەشکراوە و 160 ملیاری دیکەش هەفتەی داهاتو دابەش دەکرێت.
سەبارەی بە بڕی گەنمی وەرگیراوی ئەمساڵ کەمال موسلیم وتی،  تا ئێستا 311 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە، بەشی پێنج مانگی خۆمان دەکات کە دەبوایە زیاتر لە 700 هەزاار تۆن گەنم وەربگرین.
لە بارەی کوالیتی گەنمەوە، وەزیری بارزگانی و پیشەسازی راگەیاند ، ئەو بابەتە پەیوەندی بە وەزارەتی کشتوکاڵەوە هەیە، بەڵام کوالیتی گەنمی ئەمساڵ بە گشتی خراپ نییە.
لە بارەی نرخی پێداویستی خۆراکەوە، کەمال موسلیم ئاشکرایکرد،  لە قۆناغی یەکەمی روبەروبونەوەی بەرزبونەوەی نرخی پێداویستی خۆراکی رەسم و باجی گومرگی لەسەر 10 پێداویستی خۆراکی بۆ ماوەی دوو مانگ هەڵگیرا و دواتر ئەو ماوەیە درێژتر کرایەوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم