فەرماندەیەکی باڵای جیهادی ئیسلامی لە هێرشێکی ئیسرائیلدا گیانی لەدەستدا
/
جهان
/
زایەڵە
حەماس
جیهادی ئیسلامی
فەڵەستین
ئیسرائیل
کەرتی ڕۆژئاوا
شەهید
داگیرکاریی
زایەڵە - لەدوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەزە، میدیاکانی زایۆنیستی کوژرانی فەرماندەیەکی جیهادی ئیسلامییان ڕاگەیاند.
سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ (هەینی 5-8-2022) لەڕێگەی چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە چەند ناوچەیەکی کەرتی غەزەی بۆردومان کرد.
بەگوێرەی میدیای ئیسرائیلی و جیهانییەکان، له هێرشهكاندا "تهیسیر جەعبەری" فهرماندهی باڵی سهربازیی بزووتنهوهی جیهادی ئیسلامی گیانی لەدەستداوە.
هەر لەوبارەیەوە، بزووتنەوەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێت، "پرسە و ماتەمینی بۆ شەهیدبوونی فەرماندە، تەیسیر جەعبەری دەردەبڕین کە لە هێرشێکی دوژمنکارانەی ئیسرائیل لە غەزە شەهید بوو."
هەروەها بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین، تاوەکو ئێستا بەهۆی هێرشەکەی ئیسرائیلەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 40 کەسیش برینداربوون و لەنێو قوربانییەکاندا ژن و منداڵ هەن.
هەر لەوبارەیەوە، فەوزی بەرهوم، وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند؛ "سوپای ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر کەرتی غەززە و چەندین تاوانی نوێی ئەنجامداوە، دەبێت باجەکەی بدات".
تێبينيێك بنێرە: