ئۆلتیماتۆمی٧٢ کاژێری لە دانوستانەکانی ڤییەنا بەدرۆخرایەوە

(0) / / جهان / زایەڵە ئینریک مۆرا ئەتۆمی ئێران بلۆمبێرگ ڤییەنا


Aug 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ هاوئاهەنگیی گفتوگۆکان لەسەر زیندووکردنەوەی رێکەوتننامەی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥، ئۆلتیماتۆمی ٧٢ کاژێری لە دانوستانەکانی ڤییەنای بەدرۆخستەوە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئیرنا) بڵاوی کردەوە؛  ئێنریک مۆرا، نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ هاوئاهەنگیی گفتوگۆکان لەسەر زیندووکردنەوەی رێکەوتننامەی ئەتۆمی ساڵی 2015 سەبارەت بە بانگەشەی ئۆلتیماتۆمی ٧٢ کاژێری لە دانوستانەکان، وتی: ڕاپۆرتەکەم لە بلۆمبێرگ خوێندەوە، نازانم کێ ئەمەی وتووە، ئەوەی کە یان ٧٢ کاژێر یان هیچ شتێکی دیکە.
مۆرا لە وەڵام بەو پرسیارە کە ئایا گەشبینە بە دانوستانەکان، وتی: بەڵێ.
هەروەها لە وەڵام بە پرسیار لەمەڕ بەردەوام بوونی دانوستانەکانی ڤییەنا وتی: بەڵێ، بە دڵنیاییەوە.