مەترسیدارترین پەنێر لە جیهاندا

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە پەنیر مەترسیدار ژیان لەشساغی تەندروستی


Aug 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – ئیتالیا ناسراوە بە بەرهەمهێنانی خۆشترین و باشترین پەنێر، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پەنێری (کاسومارزو) بە مەترسیدارترین پەنێر لە جیهاندا هەژمار دەکرێت ئەم جۆرە پەنێرە لە دوورگەی (سەردینیا) لە ئیتاڵیا بەرهەم دەهێندرێت.
ئەم جۆرە پەنێرە لە شیری بزن دروست دەکرێت. دواتر لە شێوەی تۆپەڵ دادەنرێت لە کەش و هەوای دەرەوەدا تاکوو وشک دەبێتەوە، باکتریەکان دەچنە ناو پەنێرەکەوە بۆ ماوەی سێ مانگ دواتر، وشکدەبێتەوە و ئامادە دەبێ بۆ خواردن.
ئەم بەکتریایانە کە مادەی جۆراوجۆر دروست دەکەن لە پەنێرەکەدا، زۆرجار دەبێتە هۆی مەترسی بۆسەر ژیانی مرۆڤ بە جۆرێک کە لە کاتی خواردنی ئەم پەنێرەدا تووشی ژەهراوی بوون دەبن کە هەندێک کات دەبێتە هۆی مردن.