ئەگەری درێژایی تەمەن لە پیاوانێکدا کە هاوسەرگیرییان کردووە و دەرچووی زانستگان

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە هەمەڕەنگ هاوسەرگیری تەمەن


Aug 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ بە پێی وتەی لێزانانی دانمارکی، ئەگەرچی پیاوان سەبارەت بە ژنان هومێد و هیوایان بە ژیان کەمترە، بەڵام وادیارە بەختی لەگەڵیان یارە و ژیانێکی درێژتریان سەبارەت بە ئافرەتان هەیە.
ئاکامی ئەم لێکۆڵینەوەیە لە گوڤاری زانستی BMJOPENدا بڵاو بۆتەوە، ئەم توێژینەوە زانیارییە کۆوە بووەکانی لە ساڵەکانی 1751 تا ساڵەکانی 2020ی زایینی لەبارەی هیوا و هومێد بە ژیانی ژنان و پیاوانی لە 199 وڵات و هەموو قوڕنەکانی جیهان خستە بەر لێکدانەوە.
ئەم توێژینەوەیە پیشانی داوە ئەگەری ژیانی درێژخایەن بۆ پیاوان سەبارەت بە ژنان لە وڵاتانی پێشکەوتوودا تا دەیەکانی 1970 ڕووی لە کەم بوونەوە کردووە، بەڵام وردە وردە لە هەموو کۆمەڵگاکاندا ڕووی لە زیاد بوونەوە کردووە.
هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە جۆری هەڵسووکەوتیش وەکوو جگەرەکیشان و خواردنەوەی ئەلکول کاریگەری هەیە لەسەر کەم و زیاد بوونەوەی نێوانەی درێژایی تەمەن چ لە ئافرەتاندا چ لە پیاواندا.
لە هەموو کۆمەڵگاکاندا لە ساڵەکانی 1751دا خراونەتە بەر لێکدانەوە، دەرکەوتووە کە پیاوان نێوان 25% تا 50% زۆرتر لە ژنان لە هەموو ساڵەکاندا زیندوو دەمێنن.
هەروەها کارناسان ڕایانگەیاندووە کە پیاوانێ وا هاوسەرگیریان کردووە و دەرچووی زانستگان سەبارەت بە ژنانی سەڵت و نەخوێندەوار تەمەنیان درێژترە.