شەهیدکردنی سێ فەرماندەی باڵای جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە
(0) /
زایەڵە – سێ ئەندامی دیار و باڵای جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیلدا شەهید بوون.
سەرایا قودس باڵی سەربازیی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ڕایگەیاند خالید مەنسور ناسراو بە ئەبو ڕاغب لە فەرماندە باڵاکانی ئەو هێزە لە هێرشەکانی شەممە شەو 6 ی ئابی 2022 ی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ڕەفەح، شەهید کرا.
جیهادی ئیسلامی ڕاشیگەیاند لەگەڵ خالید مەنسور، دوو ئەندامی دیکەی سەرایا قودس بە ناوەکانی ئەحمەد مودەلەل و ڕەئفەت ساڵح شێخ ئەلعید شەهید بوونە.
شیاوی باسە خالید مەنسور فەرماندەی بەرەی باشوری سەرایا قودس بووە.
ناوبراو ڕۆڵی گرنگی لە پەرەپێدانی ژێرخانە سەربازییەکانی سەرایا قودس بە تایبەت لە بواری مووشەکیدا گێڕاوە.

تێبينيێك بنێرە: