ئێران: بێدەنگیی بانگەشەکارانی مافەکانی مرۆڤ لە بەرانبەر تاوانەکانی ئیسرائیل جێی داخە

(0) / / جهان / زایەڵە ئیسرائیل فەڵەستین تاوان ناسر کەنعانی


Aug 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، بێدەنگی لە بەرانبەر تاوانەکانی ئیسرائیل لە فەڵەستینی شەرمەزار کرد.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران  لە تەیتێکدا نووسی: ئالا قەدوم کچە پێنج ساڵانی غەزە تەنیا یەکێک لە منداڵانی شەهیدی دەستی ڕژێمی ئاپارتایدی ئیسرائیل لە غەزەیە.
کەنعانی بێدەنگی بانگەشەکارانی مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگای جیهانی لە بەرانبەر تاوانەکانی زایۆنییەکان لە غەزەی بە جێی داخ و ئەسەف زانی.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژەی بەوەش دا؛ ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردۆتە سەر پشتیوانیی بەتەواوەتیی لە مافی ئیسرائیل بۆ بەرگریی کردن.
جێگەی باسە سوپای ئیسرائیل لە پێنجی ئابەوە دەستی كردووە بە هێرشكردنە سەر شاری غەزە و وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستینیش بڵاوی كردەوە كە لە ئاكامی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەززە، ٣٢ هاووڵاتیی فەڵەستینی كە شەشیان منداڵن و دووانیان ژنن شەهیدبوون و ٢١٥ی دیكەش برینداربوون.