زایەڵە - بڕێکی دیکە لەپارەی گەنمی جوتیاران گەیشتە هەرێمی کوردستان.
نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی بە زایەڵەی ڕاگەیاند، بڕی( ٩٧٫٣٦٢)نەوەد و حەوت ملیار و سێ سەد و شەست و دوو ملیون دینار هاتۆتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی وپیشە سازی هەرێمی کوردستان کەبریتیە لە بەشێکی تری شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی (٢٠٢٢)بەم شێوەی لای خوارەوە .
سلێمانی بڕی (٥٠٫٣٦٢) پەنجا ملیار و سێ سەدو شەست و دوو ملیون دینار.
هەولێر بڕی (٣٠) سی ملیار دینار
دهۆک بڕی (١٧) حەڤدە ملیار دینار
پاش تەواوبونی ڕێکارە کارگێری و داراییەکان لە ئایندەیەکی نزیک دەست بە دابەش کردنی دەکرێت بەسەر جوتیاران بەپێی ڕۆژی ڕادەست کردنی گەنم بەسایلۆکان .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم