هادی عەلی بۆ زایەڵە: هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە بە پشتیوانی ئەمریكا و ڕەزامەندی هەندێ وڵاتی عەرەبیە

(0) / / گفتگو / زایەڵە هادی عەلی یەکگرتوو ئەمریکا غەزە


Aug 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەركردایەتی یە‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری غەززە بە پشتیوانی ئەمریكا و بێدەنگی و ڕەزامەندی ژمارەیەك لە دەوڵەتە عەرەبیەكانە .

هادی عەلی سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەركردایەتی یە‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ زایەڵە ڕایگەیاند: ئەو ھێرشە دڕندانەی ئیسرائیل لەم ڕۆژانەدا دژبە شاری غەززە دەیكات و ژمارەیەكی زۆر لە ژن و منداڵ و خەڵكی بێتاوان دەكوژرێن، بەداخەوە بە پشتیوانی ئەمریكا و بێدەنگی و تەنانەت ڕەزامەندی ژمارەیەك لە دەوڵەتە عەرەبیەكانە .

جێگەی باسە سوپای ئیسرائیل لە پێنجی ئابەوە دەستی كردووە بە هێرشكردنە سەر شاری غەززەو وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستینیش بڵاوی كردەوە كە لە ئاكامی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەززە، ٣٢ هاووڵاتیی فەڵەستینی كە شەشیان منداڵن و دووانیان ژنن شەهیدبوون و ٢٠١٥ی دیكەش برینداربوون.