کۆنسێرتی فلامێنکۆ لە سلێمانی بەئاستێکی بەرز پێشکەشکرا +وێنە
/
فرهنگی
/
زایەڵە
کۆنسێرت
هونەر
زایەڵە - فێرگەی میوزیکی فلامێنکۆ لە سلێمانی کۆنسێرتێکی گۆرانی و سەماو میوزیکیان بە ھاوکاری بەشی ھونەرەکانی میوزیکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری سلێمانی لە ھۆڵی رۆشنبیری پێشکەشکرد کە چەندین کاری ھونەریی ناوازەی لەخۆگرتبوو.
بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی ڕایگەیاند، لە کۆنسێرتەکەدا، کە ئەمڕۆ بەئامادەبوونی د. موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و ھونەری سلێمانی و محەمەد فەتاح بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و ھونەری ھەڵەبجەو محەمەد کوردۆ یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و ژمارەیەکی بەرچاو لە میوانان بەڕێوەچوو، ھونەرمەند رووبار ئەحمەد بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری سلێمانی وتەیەکی پێشکەشکردو دەستخۆشی و پشتیوانیی بۆ فێرگەکە دووپاتکردوە کە ھونەرێکی شایستە پێشکەشدەکەن.
پاشان نمایشی بەرھەمەکانی کۆنسێرتەکە دەستی پێکردو جێگای متمانەی ئامادەبووان بوو.
فێرگەی میوزیکی فلامێنکۆ لە سلێمانی لە لایەن ھەردوو مامۆستا سامان کەریم و دیلەک ئاکدەنیزەوە سەرپەرشتی دەکرێت و ١٤ ھونەرمەند بەشدارییان لە کۆنسێرتەکە کرد.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: