لێزانان بە پەروەردەکردنی ملیارها خانەی بنەڕەتی لە وێستگەی فەزاییدا پەرە بە ڕەوتگەلێکی نوێ دەرمانی ئەدەن

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە خانەی لەش شێرپەنجە دەرمان


Aug 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ لێزانان دەیانهەوێت بە مەبەستی پەرەپێدان بە دەرمانگەلی پەیوەندیدار بە خانەی بنەڕەتیەوە، ملیارها خانەی بنەڕەتی لە وێستگەی فەزاییدا پەروەردە بکەن.
توێژەرانی ناوەندی پیزشکی(سیدێرژ ساینا) دیانهەوێت پەرە و گەشە سەندنی ملیارها خانەی بنەڕەتی لە وێستگە فەزاییەکاندا بخەنە بەر لێکدانەوە. ئامانجیشیان پەرەپێدان بە کۆ دەرمانگەلی بەستراوە بە خانەگەلی بنەڕەتییە.
درۆف سارین لە توێژەرانی ئەم پرۆژەیە لە بواری کار و ڕەوتی ناردەکردنی خانەگەلی بنەڕەتی بە وێستگەی فەزایی ڕایگەیاندووە ئەگەر ئەم پرۆژەیە سەرکەوتوو بێت ئەگەری گەشە سەندنەوەی ملیارها خانەی بنەڕەتی لە فەزا بوونی دەبێت.
خانەگەلی بنەڕەتی ئەگەری بەرهەمهێنانی هەر جۆرە خانەیێکیان لە لەشدا هەیە، هەروەها لەبەر سازگار بوونیان بۆ دەرمانی زۆربەی لە نەخۆشینەکان وەکوو نەخۆشینی پارکینسون و نەخۆشینەکانی دڵ وکوو کەرەستەیەکی سەرەکی کەڵکی لێ وەردەگرن.
خانەگەلی بنەڕەتی سەرەتایی بۆ ئەم توێژینەوەیە بە پێی کەپسوولی دراگۆنی شەریگەی ئسپیس ناردەی وێستگەی فەزایی بووە، لە وێستگەی فەزاییشدا چەندین جۆر تاقیکردنەوە لەسەر ئەو خانەگەلە بە ڕێوە چووە، کە وابوو فەزا دەتوانێت کێشەگەلێ کە بۆ بەرهەمێنانی زۆری خانەی بنەڕەتی دێتە پێش، چارەسەر بکات.