پەرلەمانتارێک: شارەزوور پارەی پڕۆژەکانی ئەخورێ، بەڵام ئاوی نیە بۆ خواردنەوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی شارەزور هەڵەبجە


Aug 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی  ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی  ڕاگەیاند،  لە سنوری قەزای شارەزور و هەڵەبجەی تازە چوارسەد و پەنجا ماڵ خەریكە لە تینوێتیدا دەخنكێت و حكومەت ناتوانێت ئاویان بۆدابین بكات و هەفتانە یەك جار بە تانكەر ئاویان دەداتێ لەكاتێكدا دوو جار پارە بۆ دروستكردنی پڕۆژەی ئاوی گەڕەکی هەواری شار  تەرخانكراوەو ، لە ساڵەکانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ بودجە و پارەی بۆ دابین کراوە بەڵام خوراوە.
وتیشی، گەڕەكی هەواری شار لە سنوری قەزای شارەزور ٧٠٠ پارچە زەویەو لە ساڵی ٢٠٠٩ دروست بووە لە ئێستادا ٤٥٠ ماڵی لێیە و ئاوی خواردنەوەیان نیە و حكومەتیش بێ باكە، لە كاتێكدا دوو جار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بودجەی بۆتەرخانكراوە بەڵام تا ئێستا تۆڕی ئاویان بۆ ڕانەكێشراوە.
ڕونیشیکردەوە، بۆیە هەموو هەوڵێكی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاوی قەزای شارەزورو پێویستە حكومەت لە زوترین كاتدا دەست بكات بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئاو بۆیان و لە ئێستاشدا هیچ نەبێت هەفتانە لەبری جارێك دوو جار ئاویان بۆدابین بكات بە تانكەر.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم