ئەمیر هۆشەنگ ئیبتهاج شاعیر و نووسەری دیاری ئێرانی کۆچی دوایی کرد

(0) / / فرهنگی / زایەڵە سایە شیعر ئەمیر هۆشەنگ ئیبتهاج هۆنراوە ئەدیب


Aug 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەمیر هۆشەنگ ئیبتهاج شاعیر و نووسەری دیاری ئێرانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد

یەلدا ئیبتهاج کچی هۆشەنگ ئیبتهاج (سایە) بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە (١٠ی ئابی ٢٠٢٢) لە پەیجی ئینستاگرانی هەواڵی کۆچی دوایی ئەم گەورەشاعیرە بەناوبانگەی ئێرانی بڵاوکردەوە.

ئەمیر هۆشەنگ ئیبتهاج سەمیعی گەیلانی ناسراو بە ((ە . الف . سایە)) لەشەشی مانگی ئەسفەند/ ڕەشەمە(كانونی یەكەم)، ساڵی 1306 هەتاوی بەرامبەر ساڵی 1929 زاینی، لە شاری رەشت لە دایك بوو.

بەشێک بەرهەمەکانی؛

ئاوازە یەكەمەكان 1325 (1948 ز.)

سەراب 1330 (1953ز.)

مەشقی قەترانی ـ كانونی یەكەم 1332 (1955ز).

كازیوە ـ ئایاری 1332 (1955ز.)

زەمین ــ تشرینی یەكەم 1334 (1957 ز.)

چەند بەرگێك لە یەڵدا ـ ئای 1344 (1967 ز.)

یادنامە (وەرگێڕانی شیعری تومانیان شاعیری ئەرمەنی ) تەموزی 1348(1971ز.)

تاسپێدەی شەوی یەڵدا ـ تەموزی 1360(1983ز)

یادگاری خوێنی قۆچ ـ تشرینی دووەمی 1360 (1983ز.)

حافز بەهەوڵی سایە ( دیوانی حافز بە پیداچونەوەی ئیبتهاج) چاپی یەكەم 1372(1995 ز.)

تاسیان (شیعرەكانی ئیبتهاج لە قاڵبێكی نوێ) تەموزی 1385 (2006ز.)