"فەرید ئیلهامی" لە فیلمەکانی "تەنبوور" و "هۆنیاوانانی چیا پیرۆزەکان" مێژووی تەنبوور دەگێڕێتەوە

(0) / / فرهنگی / زایەڵە فەرید ئیلهامی تەنبوور هۆنیاوانانی چیا پیرۆزەکان


Aug 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە بەڵگەفیلمەکانی "تەنبوور" و "هۆنیاوانانی چیا پیرۆزەکان"دا لە دەرهێنانی "فەرید ئیلهامی" دوای 15 ساڵ وێنەگرتن، توێژینەوە و لێکۆڵینەوە، مێژووی ئامێری ڕەسەنی کوردی تەنبوور دەخڕێتەڕوو.
"فەرید ئیلهامی" بۆ سازکردنی بەڵگەفیلمی "هۆنیاوانانی چیا پیرۆزەکان" کە سەبارەت بە مێژووی ئامێری ڕەسەنی کوردی تەنبوور لە ئایینی یارسان و کاکەییەکانە و هەروەها لە بەڵگەفیلمی "تەنبوور" (تەمیرە) کە سەبارەت بە مێژووی هاوچەرخی تەنبوورە؛ 15 ساڵ وێنەگرتن، توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی مۆسیقایی و مەیدانی ئەنجامداوە و ئەم بەرهەمانەی لە 5 پارێزگای ئێران، هەرێمی کوردستان و هەروەها وڵاتانی تورکیا، ئەڵمانیا و سوید وێنەگرتووە.
"فەرید ئیلهامی" گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر، توێژەر و ژەنیاری ئامێری تەنبوور، ئێستاکە لە شاری سلێمانی پێتەختی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان نیشتەجێیە؛ ماڵی تەنبووری "ئەیاز"ی دامەزراندووە و ئەمجارە لە چوارچێوەی دەرهێنەر و توێژەری مۆسیقایی، بەڵگەفیلمەکانی "تەنبوور" و "هۆنیاوانانی چیا پیرۆزەکان"ی سەبارەت بە مێژووی ئامێری ڕەسەنی کوردی تەنبووری سازکردووە.
ئەم بەرهەمانە بە جۆرێک ئینسکلۆپیدیای ئامێری کوردی تەنبوور دێتە ئەژمار و بەش گەلێک لە ژیانی مامۆستایان و کەڵام خوانانی ئەم ئامێرە باستانی و ڕەسەنە وێنەگیراوە کە بەداخەوە ئێستاکە لە ژیاندا نەماون. چونکە بەوپەڕی داخ و کەسەرەوە، لە ماوەی ئەم ساڵانەی دواییدا، تەواوی مامۆستایانی بێوێنە و شایستەی مەقامەکانی تەنبوور لەم دنیایە کۆچیان کردووە و "فەرید ئیلهامی" بۆ بە بەڵگەکردن و تۆمارکردن لە مێژووی مۆسیقا، لە هەموو کەڵام خوانانی بوارە جۆراوجۆرەکانی تەنبوور، لە بەرهەمهێنانی ئەم دوو بەڵگەفیلمە کەڵکی ئەوتۆ و پڕبایخی وەرگرتووە.
مەنسوور جیهانی