دابەشکردنی بەنزینی ٦٩٠ دیناری رێکدەخرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە بەنزین ئابووری کوردستان شارەزوور کەلار


Aug 11, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - دابەشکردنی بەنزینی (٦٩٠) دیناری رێکدەخرێتەوە لیژنەیەک لە لایەنە پەیوەندی دارەكان بۆ سەرپەرشتیکردنی دادەنرێت
قایمقامیەتی کەلار ڕایگەیاند،   لە دیوانی قایمقامیەتی قەزای کەلار ، بە سەرپەرشتی شەهاب حاجی احمد قایمقامی قەزای کەلار و ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گواستنەوەی گەرمیان و بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان و ل.بەشی ئابووری ئاسایشی کەلار کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو بە مەبەستی رێکخستنەوەی دابەشکردنی بەنزینی (٦٩٠)دیناری ، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا:-
١-دابەشکردنی بەنزینی (٦٩٠) دیناری لە رۆژانی (یەک شەممە+دوو شەممە+سێ شەممە) بۆ پاص و مینی پاص و تەکسی هێڵدار ، بە پێی لیستی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی گەرمیان.
٢-دابەشکردنی بەنزینی (٦٩٠) دیناری لە رۆژی (چوار شەممە) بەسەر مینی پاس و تەکسی بێ هێڵ.
٣-دانای لیژنەیەک لە لایەنە پەیوەندی دارەكان بۆ سەرپەرشتیکردنی و دابەشکردنی بەنزینی (٦٩٠) دیناری.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم