قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگا عه‌روس داده‌خات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی عه‌روس


Aug 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگای عه‌روس داده‌خات.
قایمقامیەتی سلێمانی  ڕایگەیاند، له‌ راپۆرتی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانیدا ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌كراوه‌، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونیان به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و مه‌رجه‌ ته‌ندروستییه‌كان به‌تایبه‌تی، لیژنه‌كه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای عه‌روس له‌ گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆ داده‌خات، خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاره‌ یاساییه‌كان ده‌كاته‌وه‌.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم