شەپۆلێكی گەرمای بەتین هەرێم ئەگرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرما شەپۆلی گەرما هەرێم


Aug 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شارەزایەكی بواری كەشناسی لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەسەرەتای ھەفتەی داهاتووەوە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکاتەوە بەرێژەی ٢ تا ٤ پلەی سیلیزی.

ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: لەسەرەتای ھەفتەی داهاتوەوە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکاتەوە بەرێژەی ٢ تا ٤ پلەی سیلیزی و لوتکەی گەرماکەش دەکەوێتە نێوان ١٦ بۆ ١٨ی ئەم مانگە کە لەم مەودایە رادەی شێ بەرز دەبێتەوە و لەھەوادا پەڵە ھەوریش دەردەکەوێت.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم