وێستگەیەکی گەورەی گواستنەوەی کارەبا لە کەلار دادەمەزرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە وێستگە کارەبا کەلار


Aug 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کارەبای گەرمیان  ڕایگەیاند، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا گرێبەستێکی بە بەهای زیاتر لە 18ملیار دینار بۆ دامەزراندنی وێستگەیەکی گەورەی گواستنەوەی كارەبا لە كەلار لەگەڵ کۆمپانیای جنە فیردۆس واژوو كرد.
وێستگەکە، کێشەی گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا و گرفتی ئۆڤەرلۆد لە تەواویی ناوچەی كەلار چارەسەر دەکات.
وەزیری کارەبا ئاماژەی بە گرنگیی جێبەجێکردنی پرۆژەکە کرد وتی: ئێمە هەموومان قەرزاری گەرمیانین و  بەخۆشحاڵییەوە لەم کابینەیەدا بەسەرکەوتوویی چەندین پڕۆژەمان جێبەجێ کردووە، گرنگترینیان وێستگەی بەرهەمهێنانی 165مێگاوات کارەبا لە کەلار بوو.
ئەم پڕۆژەیەش وەکو هەموو پڕۆژەکانمان لەکاتی خۆیدا لە کەلار تەواوی دەکەین و ڕۆڵێکی باشی بۆ گواستنەوەی کارەبا و چارەسەرکردنی کێشەی ڤۆڵتییە و ئۆڤەرلۆد دەبێت.