"ئەبووبەکر جاف" نووسەری بەناوبانگی کورد کۆچی دوایی کرد

(0) / / فرهنگی / زایەڵە ئەبووبەکر جاف سلێمانی


Aug 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایلە – "ئەبووبەکر جاف" نووسەری دیاری کورد بە نەخۆشییەکی کتوپڕ کۆچی دوایی کرد.
ئەبووبەکر جاف درەنگی شەوی رابردوو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.
بە گوێرەی هەواڵەکان دوومەڵێکی ئاسایی لە قاچی ئەبووبەکر جاف دروستببوو، رۆژی 8ی ئاب، لە نەخۆشخانەی بەخشین لە سلێمانی نەشتەرگەیی بۆ کرا، بەڵام نەهاتەوە هۆشی خۆی و لە کۆمادا مایەوە تاوەکو کۆچی دواییکردووە.
ئەبووبەکر حەسەن، ناسراو بە بەکر جاف، ساڵی 1976 لە گوندی کوردەمیر لە گەرمیان لەدایکبووە.
لە هەشتاکانی سەدەی رابردوودا باوکی و چەند کەسێکی دیکەی نزیکەی بەر شاڵاوی ئەنفال دەکەون.
بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆمەڵناسی هەبووە و لە فەرەنساش ماستەری لە فەلسەفەدا بەدەستهێناوە. خاوەنی چەندین کتێبی نووسراو و وەرگێڕدراوە.