شوێنە گەشتیاریەکانی سنوری ناحیەی مەیدان رێکدەخرێنەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە شوێنی گەشتیاری مەیدان ناحیە


Aug 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەمەبەستی رێکخستنەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی سنوری ناحیەی مەیدان، بە ئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیار، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبوەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە هەر یەکە لە بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان و بەڕێوەبەری ناحیەی مەیدان و بەڕێوەبەری باجی خانوبوەری میری گەرمیان ئامادەی بوون، جەختکرایەوە لەپەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار لە سنوری ناحیەی مەیدان و تیشک خرایەسەر رێکخستنەوەی شوێنە گەشتیاریەکانی سنوری ناحیەکە، بۆ ئەو مەبەستە باس لە بەرنامە و کار و پلانەی بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەکان کرا.

لەسنوری ناحیەی مەیدانی سەربە ئیدارەی گەرمیان، چەندین  ناوچەی گەشتیاری گرنگ هەیە، کە دیارترینیان سەرتەک، بێلولە، بانی بی، گۆمەبەحری و ژاڵەناوە، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار لەناوەوە و دەرەوەی سنوری ئیدارەی گەرمیانەوە سەردانیان دەکەن.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم