ئەو کەسانەی لە تەکیەی کاکەمەند تەقەیان لە تاوەری کارەبا دەکرد دەستگیرکران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە تەکیەی کاکەمەند تاوەری کارەبا تاوان پۆلیس کۆمەڵایەتی


Aug 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند،   لە دوو مانگی ڕابردودا چەند کەسێکی لە یاسا لادەر بەمەبەستی دروستکردنی کێشە بۆ هاوڵاتیان و کوژاندنەوەی کارەبای ماڵەکانیان بەم وەرزی هاوینە ، تەقەیان لەتاوەری کارەبا دەکرد لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند .
هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەو بارەیەوە کەوتنە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو تۆمەتبارانە، سەرەنجام دوو کەس بەناوەکانی (ئ ، ڕ ، س) و ( ب ، گ ، ئ ) کەدانیشتوی ناحیەکەن لە ( ٨ /٨ / ٢٠٢٢) دەستگیرکران .
لە ئێستادا تۆمەتبارەکان بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی (٤٧٧) لەیاسای سزادان ڕاگیراون .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم