هێرش بۆ سەر سەلمان روشدی لە نیۆیۆرک

(0) / / جهان / زایەڵە سەلمان ڕوشدی ئایەتەکانی شەیتان ڕۆمان ئیسلام تەشهیر


Aug 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەلمان روشدی نوسەری مورتەدی کتێبی "ئایەتەکانی شەیتانە" کە سووکایەتی بە ساحەتی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) کردبوو، هێرشی کرایەسەر.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەسۆشێتێدپرێس، سەلمان روشدی لە نیۆیۆرک لە کاتی وتاردان  هێرشکرایەسەری بە مەبەستی کوشتنی و بریندار کرا.
هێرشبەرەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە، بەڵام هیچ زانیارییەک لەمەڕ تەندروستی ڕوشدی بڵاونەکراوەتەوە.
وێنەیێکی ڕوشدی لە کاتی گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە بڵاوکراوەتەوە کە نیشانی دەدات باری تەندروستی ناوبراو ناجێگیرە.
روشدی بە رەچەڵەک خەڵکی هیندستانە، بەڵام وڵاتینامەی بەریتانیا و ئەمریکاشی هەیە، بە رۆماننووسی هیندی- بەریتانی- ئەمریکی دادەنرێت.
خاوەنی رۆمانی "ئایەتەکانی شەیتانە"، کە بە هۆی سووکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام لە زۆر وڵاتی ئیسلامی قەدەخەکراوە و تەنانەت لە ئێران  لەلایەن ئایەتوڵڵا خومەینی، رێبەری پێشووی باڵای ئێرانەوە فتوای کوشتنی درا.
هەروەها ساڵی 1989 واتە ساڵێک دوای بڵاوبوونەوەی کتێبەکەی، حکومەتی تورکیاش بڕیاری قەدەخەکردنی کتێبەکەی دا.