نوسینگەیەکی شۆفێری تایبەت بە خانمان لە هەڵەبجە کرایەوە

(0) / / زنان / زایەڵە خانمان ژنان شۆفێری


Aug 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەمڕۆ یەک شەممە  لە پارێزگای هەڵەبجە نوسینگەی شۆفێری شنروێ تایبەت بە خانمان کرایەوە، ئەوخانمانەی ترس و گومانیان هەبوو لە شۆفێری کردن، ئێستا دەتوانن لەلای مامۆستایەکی بەئەزموونی خانمێک وانەکان وەربگرن.

حەمیدە جەمال، بەرپرسی بەشی ژنانی نوسینگەکە  ڕاگەیاند ،؟ ئێمە وەک خانمێک گرنگیەکی زیاترمان داوە بە مەسەلەی ژنان، تایبەتمەندی نوسینگەکەی ئێمە ئەوەیە، لەگەڵ بەشی شۆفێری پیاوان، بەشی شۆفێری خانمانیشمان کردووەتەوە.

حەمیدە جەمال ئەوەشی خستەڕوو، شوێنی تایبەت بە منداڵانمان هەیە، کە خانمان دەتوانن منداڵەکانیان لەگەڵ خۆیان بهێنن و لە نوسینگەکەمان دایبنێن، هەروەها کافتریاشمان هەیە، تاوەکو ئەو بەڕێزانەی لەکاتی چاوەڕوانیدا دەمێننەوە بێزار نەبن و خزمەت بکرێن، لەگەڵ ئەوانەشدا تاکسیەک ئامادەیە کە شۆفێرەکەی ژنە، بەشداربوان هاتووچۆ پێدەکات.

شایەنی باسە، کردنەوەی نوسینگەیەکی تایبەت بە خانمان و لە هەڵەبجە گرنگیەکی زۆری هەیە، کە بەهۆیەوە خانم دەتوانێت بە بێ شەرم و بە بێ ترس و بە ئارامی بتوانێت ببێتە خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری لای مامۆستایەکی بەتوانای خانمێکی تر، وانەکان وەربگرێت.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم