داواكاری گشتی هەرێم زیادبونی رێژەی جیابونەوەی هاوسەران تاوتوێی دەكات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە داواکاری گشتی تەڵاق هاوسەرگیری کاوە فەتحی مەعسوم


Aug 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێم، رۆژی یەكشەممە، لە كۆبونەوەیەكدا چەند پرسێكی تاوتوێ كردوە لەوانە زیادبونی رێژەی جیابونەوەی هاوسەران.
بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی، سەرۆکی داواکاری گشتی ھەرێمی کوردستان دادوەر "کاوە فەتحی مەعسوم" کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا لەگەڵ پۆلێک لە دادوەرانی داواکاری گشتی بۆ بەدواداچون بۆ ئەو داوایانەی کە حکومەت لایەنە تیایدا لە دادگاکانی بەرایی و راوبۆچونی دادوەرانی داواکاری گشتی تاوتوێ کرا بۆ ئەم بابەتە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، سەرۆکی داواکاری گشتی بریاریشیدا بە پێکھێنانی لیژنەیەک لە دادوەرانی داواکاری گشتی بۆ بەدواداچونی کێشەی شکانی بۆری ئاوی ئیفراز سێی هەولێر کە لەم دواییەدا چەند جارێك شكاوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، سەرۆكی داواكاری گشتی "تاوتوێی کێشەی زیادبونی داواکانی جیابونەوە (طلاق _ تفریق)ی لە دادگاکانی باری کەسی لە ھەرێمی کوردستان کرد، دوای ئەوەی ئامارەکان نیشان دەدەن کە ئەم حاڵەتە لە زیادبونە بۆ ئەم مەبەستەش بەرێزیان داوای پێداچونەوەی ئەم بابەتەی کرد."
لە كۆبونەوەكەدا دادوەرانی دادگای لێکۆڵینەوەو دادگای بەرایی و دادگای کارگێری و دادوەرانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئامادە بون .