دوو پرۆژەی ئاوەڕۆ لە سێمێل و ئاكرێ جێبەجێ دەكرێن

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئاوەڕۆ ئاکرێ سێمێڵ


Aug 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بە گوژمەی نزیكەی 190 ملیۆن دینار دوو پرۆژەی ئاوەڕۆ لە سێمێل و ئاكرێ جێبەجێ دەكرێن.
وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بریاریدا بە خەرجكردنی گوژمەی (١٨٩,٧٦١,٠٠٠)دینار بۆ جێبەجێكردنی دوو پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆ لە سنووری شارەوانییەكانی سێمێل و ئاكرێ. گوژمەكە لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆكە و پرۆژەكانیش لە چوارچێوەی پلانی ساڵی ٢٠٢٢ جێبەجێ دەكرێن.
پرۆژەكەی ئاكرێ بریتییە لە دروستكردنی ئاوەڕۆی سندوقی لە گەڕەكی ١١ی ئادار لە نزیك مزگەوتی مێرسیدا لە قۆناغی یەكەمدا و گوژمەی ئەو قۆناغەش (١١٥،٩٢٠،٠٠٠)دیناری لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانی ئاكرێ بۆ خەرج كراوە.
هەروەها پرۆژەكەی سێمێل بریتییە لە دروستكردنی ئاوەڕۆی چوارگۆشە بە گوژمەی (٧٣،٨٤١،٠٠٠)دینار لەسەر ڕێژەی ١٠٠٪ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سێمێل جێبەجێ دەكرێت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم