نرخی بەنزین دادەبەزێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بەنزین سلێمانی


Aug 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی  بەنزینخانەکانی  سلێمانی  ئاشکرایرد، لە چەند ڕۆژی ئایندەدا پێدەچێت نرخی بەنزین 50 دینارری دیكە داببەزێت .
بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی  بەزایەڵەی  ڕاگەیاند، چاوەڕوانین بزانین لە ڕۆژانی ئایندەدا نرخی بەنزین چی بەسەر دێت و تا ئێستا ڕوون نیە ئایا نرخەكە چەنێك دادەبەزێت یاخود بەجێگیری دەمێنێتەوە.
دەركەوتووە، هۆكارەكانی دابەزینی نرخی بەنزینی بازرگانی دەگەڕێتەوە بۆ دابەشكردنی بەنزینی جۆری 690 دیناری و 800 دیناری و فرۆشتنی بەنزینی ئێرانی بە دەبە لەسەر شەقامەكان دەفرۆشرێت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم