وەڵامی ئێران بە دەقی پێشنیارکراوی ئەورووپا

(0) / / ایران / زایەڵە ئەتۆمی ڤییەنا ئەرووپا ئێران


Aug 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – کۆماری ئیسلامی ئێران وەڵامی نووسراوی خۆی لەبارەی دوایین ڕەشنووری ڕێککەوتنی ڤییەنای پێشکەش کردووە و ڕایگەیاندووە ئەگەر کاردانەوەی ئەمریکا بە واقیعبینی و مروونەتەوە بێت، ڕێککەوتن دەکرێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی کۆماری ئیسلامی ئێران، پاش چەندین مانگ دانوستانی چڕوپڕ لە ڤییەنا و دەوحە، وادیارە کە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە لە بەردەستدا بێت، بەو مەرجەی ئەمریکا بە کردار، پێویستییەکانی ڕێککەوتنێکی متمانەپێکراو و هەمیشەیی قبووڵ بکات.
ئێران لە وەڵام بە دوایین ڕەشنووی ڕێککەوتنی ڤییەنا کە لە لایەن یەکێتی ئەرووپاوە پێشکەش کراوە، ڕا و بۆچوونی خۆی ڕاگەیاندووە، ئەوەی دەردەکەوێت، ناکۆکییەکان لە سەر سێ بابەتە کە ئەمریکا لە سەر دوو بابەتە بە شێوەی زارەکی نەرمی نواندنی خۆی نیشان داوە، بەڵام دەبێ بە دەقەکە زیاد بکرێت. بابەتی سێهەم بۆ دەستەبەریی بەردەوامیی جێبەجێ کردنی بەرجام دەگەڕێتەوە، کە بەستراوە بە واقیعبینی ئەمریکا لە بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی ئێران.
ئەم پرسانە بە شێوەی تێر و تەسەل لە کۆبوونەوەی دوانیوەڕۆی دوێنێ (دووشەممە)ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران خرانە بەرباس و لە ئەنجامدا هەڵوێستی ئێران کاژێرەکانی سەرەتایی سێشەممە (ئەمڕۆ) بە شێوەی نووسراو پێشکەش بە یەکێتی ئەورووپا کرا.
محەمەد مەرەندی ڕاوێژکاری وەفدی دانوستانکاری ئێران لە توییتێکدا نووسی: ئێران نیگەرانییەکانی ڕاگەیاندووە، بەڵام چارەسەرکردنی ئەو پرسانەی ماونەتەوە، دژوار نین.