پرۆژەیەک دەکرێتەوە هاوشێوەی نەبووە؛ پرۆژەی “مارێنا”ی کەلار
/
اقتصادی
/
زایەڵە
پڕۆژە
مارێن
کەلار
زایەڵە - پرۆژەیەکی گەشتیاری و بازرگانیە کە پرۆژەیەکی وەبەرهێنانە لەسەر سیروان دەچێتە بواری جێ بەجێ کردنەوە .
ئەم پرۆژەیە لە یەک زۆن پێک دێت وە هەموو زۆنەکانی تریش بەم دیزاینە دەکرێت کە لایەنەپەیوەندی دارەکانی حکومەت لەسەری ڕێکەوتون کە کەناری ڕووباری سیروان دەکرێت بەسەوزایی و پارکێکی کراوەیە کەبەبێ بەرامبەر کۆرنیش و ڕێڕەویی پیادە و لاینی وەرزشی بۆ دروست دەکرێت، پرۆژەکە پێک دێت لە ڕێستورانت و کافتریا و کۆشکی گەشتیاری و دروست کردنی بەنداوی بچوککراوە بۆ یاری ئاویەکان بەبێ بەرامبەر دەبێتە موڵکی گشتی .
ئەم پرۆژەیە بە پرۆژەیەکی تێکەڵاو (میکس)ناو دەبرێت
ئەم پرۆژەیە تاکە پرۆژەیی وەبەرهێنانە لەهەموو عێراق و کوردستان کە بەگوژمەی دووسەد ملێۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت کە دیزانێکی ناوازەی بۆ کراوە کە سەر ڕووباری سیروان دەبوژێنێتەوە کە لەئێستادا بەم شێوەیە دیزاین کراوە و بەم نزیکانە دەچێتە بواری جێ بەجێ کردن .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: