هۆشدارییەک دەربارەی نەشتەرگەری گۆڕینی ڕەنگی چاو

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە چاو نەشتەرگەری ڕەنگی چاو


Aug 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کۆمەڵەی پزیشکانی چاو هۆشداری لەبارەی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەوە دەدەن

کۆمەڵی پزیشکانی چاو لەبارەی ئەنجامدانی نەشتەرگەری گۆڕینی ڕەنگی چاو هۆشداری دەدات و ڕایدەگەینێت، بە هەموو شێوازێک ئەو ڕێکلام و بانگەشانەی بۆ جوانکاری گۆڕێنی ڕەنگی چاو دەکرێن لە سۆشیال میدیا ڕەتدەکەنەوە کە لەگەڵ ڕەوشت و بەهاکانی پزیشکی ناگونجێت.

کۆمەڵەی پزیشکانی چاو لە ڕاگەیندراوێکدا، هۆشداری دەدەن دەربارەی ئەو هەڵمەتەی لە سوشیاڵ میدیا باس لە گۆڕینی ڕەنگی چاو بەشێوەی جوانکاری(تلوین العین) بە لێزەر یا خود ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی گلێنەی دەستکردی ڕەنگاوڕەنگ.

پزیشکان دەشڵێن ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە تەنها بۆ چەند جۆرێکی دیاریکراو لە نەخۆشییەکانی چاو وەک نەبوونی ڕەشێنەی چاو و ... هتد و بە هیچ شێوازێک ڕێگە پێدراو نییە بۆ مەبەستی جوانکاری ئەنجامبدرێت چونکە دەبێتە هۆی دورستبووونی چەندین ماکی مەترسیدار و ڕەنگە ببێتە هۆی لەدەستدانی بینین لە چاودا.

کۆمەڵە پزیشکان داوا لە هاوڵاتیان دەکەن ئەو جورە زانیارییە نادروستانە پشتگوێ بخەن و بە هیچ شێوەیەک نەکەونە داوی ئەو هەڵانەوە.