کاریگەری چالاکبوون لە کاتی بەتاڵیدا لەسەر کەمبوونەوەی بەتاڵ بووونی مێشک

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە بەتاڵی مێشک


Aug 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - چالەکیهایەک وەکوو خوێندنەوە، ئەنجامی یۆگا، خۆشڕابواردن لەگەڵ دۆست و بنەماڵە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمبوونەوەی مەترسی بەتاڵ بوونەوەی بیر و هزر.

 ئاکامی لێکوڵینەوەکە لە گۆڤاری نۆرۆلۆژی بڵاو بوویەوە کە پەیوەندی چالاکیگەلی  news-medical.net بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی

ناسین، فیزیکی و کۆمەڵایەتی لەگەڵ مەترسی تووشبوون بە بەتاڵبوونەوی مێشکی خستە بەر کێکدانەوە.

ئەم لێکۆڵینەو بریتی بوو لە ٣٨ لێکۆڵینەوەی جۆراوجۆر و نزیکەی ٢ ملیۆن کەس بە ماوەی ٣ ساڵ لە ژێرچاودێریدا بوون و لەم ماوەیەدا تووشی بەتاڵبوونەوی بیر و هزر نەبوون.

پاش لێکۆڵینەوەکە جگە لە هۆکارگەلێک وەکوو تەمەن، ڕەگەز و پلەی خوێندن، تێگەیشتن کە چالاکی لە کاتی بەتاڵیدا زۆر کاریگەرە لەسەر کەمبوونەوەی تووشبوون بە بەتاڵبوونەوەی بیر و هزر.

ڕاگەندرا کەسانێ کە خۆشڕادەبوورن ١٧٪ لە کەسانی دیکە کەمتر تووشی بەتاڵبوونەوەی مێشک دەبن. کەسانێک کە دەخێنن و دەنووسن یان گوێ لە ڕادیو دەگرن یاخود کاری مۆسیقا دەکەن یان کاریان بە کەمپیۆتەرە ٢٣٪، کەسانێک کە چالاکی لەشیان زۆرە وەکوو وەرزش و پیادەڕۆیی، ڕاکردن، مەلەکردن، ڕەخسکردن ١٧٪ کەمتر ئەگەری تووشبوون بە بەتاڵبوونەوەی مێشکیان هەیە.