کوردیک یارییەكانی پاڵەوانێتی جامی وڵاتانی ئاسیا بەڕێوەدەبات

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش تۆپی پێ ئاسیا فوتساڵ سالار ئەحمەد


Aug 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – کوردیک یارییەكانی پاڵەوانێتی جامی وڵاتانی ئاسیا بەڕێوەدەبات.

یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا هاوكار سالار-ی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی كوردی لەسەر پشكی عێراق بۆ بەڕێوەبردن و رایی كردنی كۆتاییەكانی پاڵەوانیتی جامی وڵاتانی ئاسیا لەیاری فوتساڵ لەسەر ئاستی كوڕان راسپاردووە كە یارییەكانی رۆژانی 27-9 تا 8-10-2022 لەوڵاتی كوێت بەڕێوەدەچێت .

هاوكار سالار ئەحمەد ساڵی 1980 لەشاری سلێمانی لەدایكبووە و لەساڵی 2013ەوە بووەتە ناوبژیوانی یاری فوتساڵ و تائێستا زیاتر لە 70 یاری نێودەوڵەتی بەڕێوەبردووە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم