ڕووەکێکی نوێ لە سلێمانی دۆزرایەوە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە ڕووەک سلێمانی کەشناسی زەوین ژینگە


Aug 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە ناوچەی شارباژێڕی شاری سلێمانی، ڕووەکێک دۆزراوەتەوە کە یەکەم جارە جیهان بەو جۆرە ڕووەکە ئاشنابێت، ڕووەکەکە لە خێزانی نەعنا و جاترەیە، وە تەنها لە سنوری شارباژێر ئەو ڕووەکە بوونی هەیەلە ئێستادا ڕووەکەکە چووەتە ناو لیستی ڕووەکەکانی جیهانەوە.

د،کارزان قادر پسپۆڕ لە چارەسەرکردن بە گیادەرمان و سیستەمی خۆراکی رووەکی، ئەو کەسەیە کە رووەکەکەی دۆزیوەتەوە و دەڵێت ،    ئەم جۆرە لەسەر ئاستی جیهان یەکەم جارە بدۆزرێتەوە ناومان ناوە نێپیتا عێراق-ئێرانیکا، بەهۆی ئەوەی لەسەر سنووری هەردوو وڵات لە ناوچە شارباژێڕی سنووری سلێمانی دۆزراوەتەوە.

گوتیشی،  شارباژێڕ ناوچەیەکی زۆر دەوڵەمەندە بە ڕووەکە جۆراوجۆرەکان، بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستا گرنگی پێنەدراوە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم