وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە نێوان کەلار- کفری
/
اجتماعی
/
زایەڵە
کەلار
کفری
کوردستان
زایەڵە - ئۆتۆمبێلێک لە نێوان کەلار- کفری وەردەگەڕێت بەهۆیەوە شۆفێرەکەی بریندار ئەبێت.
هاتووچۆ ی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سیدرک لە قەزای کفرییەوە بەئاراستەی قەزای کەلار هاتوە، بەهۆی خێرای زیادەوە کۆنترۆڵی لە دەست داوە لە بەرامبەر گوندی "حسیرە" وەرگەڕاوە، تەنها شۆفێرەکەی تێدابوە و بریندارە، لە دایک بوی ساڵی 1997ە.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، بریندارەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژا لە کەلار و لێکۆڵینەوە لە لایەن تیمی هاتووچۆوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: