ژمارەی تووشبووانی نەخۆشی مەیموون لە ئاستی جیهان گەیشتە 35هەزار كەس
/
جهان
/
زایەڵە
مەیمون
نەخۆشی
جیهان
تەندروستی
زایەڵە - ژمارەی تووشبووانی نەخۆشی مەیموون لە سەرانسەری جیهاندا بۆ 35هەزار كەس زیادیكردووە .
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: حاڵەتەكانی نەخۆشی مەیموون لە سەرانسەری جیهاندا بۆ 35 هەزار حاڵەت زیادی كردووە.
لە بەیاننامەیەكدا ڕێكخراوەكە ڕایگەیاندووە : لە ماوەی هەفتەیەكدا ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی مەیموون بە ڕێژەی 20% زیادی كردووە، بۆ ئەوەی لە 92 وڵاتدا بگاتە 35هەزار حاڵەت.
تێبينيێك بنێرە: