دیمەشق: هێزەکانی سوپای ئەمریکا دەسبەجێ لە سووریا بچنە دەرەوە

(0) / / سوریه / زایەڵە ئەمریکا سووریا دیمەشق


Aug 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە دەرکردنی بەیاننامەیێک داوای لە ئەمریکا کرد دەسبەجێ و بەبێ مەرج هێزەکانیان کە بە شێوەی نایاسایی لە ناو سووریادان لەو وڵاتە بکشێنەوە.
ئاژانسی هەواڵی فەمیی سووریا (سانا) بڵاوی کردەوە کە وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە وەڵام بە تۆمەتەکانی ئەمریکا لەمەڕ ڕفاندن یا دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی ئەمریکی لەوانە ئاستن تایس ئەندامی هێزی سەربازیی ئەمریکا، بەیاننامەیێکی دەرکرد.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە حکومەتی ئەمریکا بە ساڵانە دانی بەوەدا ناوە کە ئاستن تایس و دیکەی هاوڵاتیانی ئەمریکی بە شێوەی نایاسایی هاتوونەتە ناو خاکی سووریاوە.
سووریا پابەندبوونی بە هەموو یاسا نێودەوڵەتیەکان دووپات کردۆتەوە و هاوکات جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە ئەمریکا بە شێوەی نایاسایی هاتۆتە ناو خاکی سووریاوە و هاوڵاتیانی بە هەمان شێوە بە تایبەت لە ناوچەکانی تیرۆریستەکان جێگیر بوونە.
دیمەش جەختی لەسەر ئەوەش کردۆتەوە کە هەرچەشنە گفتوگۆی فەرمی یا پێوەندیی لەگەڵ ئەمریکا دەبێ ڕاشکاوانە و بە ڕێزگرتن بە سیادە و سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی سووریا و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی بێت.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا داوای لە ئەمریکا کرد دەسبەجێ و بەبێ مەرج هێزەکانیان کە بە شێوەی نایاسایی لە ناو سووریادان لەو وڵاتە بکشێنەوە.