پۆلیسی هەڵەبجە: دووکه س بەتۆمەتی ڕفاندنی مناڵێک دەستگیر کران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە هەڵەبجە ڕفاندن تاوان


Aug 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت،  منداڵێك لەلایەن دایكییەوە بەهاوكاری هاوڕێیەكی فڕێدراوەو لە ئێستادا دوو كەس بەو هۆیەوە دەستگیركراون.
بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە لە كۆنفرانسێكی هەواڵیدا ڕایگەیاند،   منداڵێك لەلایەن دایكییەوە بەهاوكاری هاوڕێیەكی فڕێدراوە و بەو هۆیەشەوە دوو كەسمان دەستگیركرد منداڵێكیان لە تكریتەوە فڕاندبوو لە خورماڵ دەستگیركران.
وتیشی، كەسێكیان دایكی منداڵەكەیە لەگەڵ كوڕێك منداڵەكەیان فڕاندووە، داوای پارەیان لە باوكی منداڵەكە كردووەو لە ئێستادا تۆمەتبارەكان دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە.
ڕونیشیکردەوە، تۆمەتباری سەرەكی دایكییەتی و دوای ئەوەی هاتووەتە كوردستان منداڵەكەی فڕێ داوە و لە نامەیەكدا ناونیشانی باوكی منداڵەكەی داناوە كە لە گیرفانی منداڵەكەدا بوو، لە ئێستادا منداڵەكە دراوەتەوە بە باوكی.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم