هاوڵاتیەکی ڕاپەڕین بە چەقۆ لەلایەن دوو برایەوە بریندار دەکرێت

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کۆمەڵایەتی ڕاپرطین چەقۆ


Aug 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی راپەڕین بەدوای دوو تۆمەتباردا دەگەڕێ کە بران و برایەکی دیکەیان بەر چەقۆ داوە و تەندروستی ناجێگیرە.
لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی راپەرین ئاماژە بەوە دەکات، بریندارەکە پیشەی کاسبە و تەمەنی 46 ساڵە، بریندارەکە ئێوارەی هەینی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و شوێنەواری چەند چەقۆیەک بە جەستەیەوە هەبووە.
بە گوتەی بریندارەکە، دوو برای دیکەی ئەو بەچەقۆ لێیانداوە و بەو هۆیەشەوە بە سەختی برینداربووە.
تەندروستی راپەرین سەبارەت بە دۆخی تەندروستی بریندارەکە ئاشکرایکرد، کاریگەری چەقۆیەکان زۆرن و بەوھۆیەوە بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە.
دوو تۆمەتبارەکە دوای بریندارکردنی براکەیان هەڵاتوون و پۆلیس بە فەرمانی دادوەر بەدوای دەستگیرکردنیانەوەیە