نیشانەکانی نزیکبوونەوەی جەڵتەی دڵ یان جەڵتەی مێشک

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە جەڵتە مێشک دڵ سەرئێشە


Aug 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - "یارۆسلاڤ ئاشیخ مین" پزیشکی پسپۆڕی دڵ، لە روسیا پشتڕاستی کردەوە کە سەرئێشەی توند و بەرزی فشاری خوێن ڕەنگە ئاماژەیەك بێت بۆ نزیکبوونەوەی جەڵتەی دڵ یان جەڵتەی مێشک.
 ئەو پزیشکە راشیگەیاند کە "ڕەنگە پێش جەڵتەی مێشک سەرئێشەیەکی توندی لێ بکەوێتەوە، بۆیە لەم حاڵەتەدا دەبێت چاودێری ئاستی پەستانی خوێن بکرێت، ئەگەر لە 90/140 ملم زیاتر بێت، ئەوە ئاماژەیە بۆ حاڵەتێکی مەترسیدار.
 ئەو پسپۆڕە وتیشی بە زۆری سڕبوونی ماسولکەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک تووشی جگەرەکێشان و ئەو کەسانە دەبن کە بەدەست کێشی زیادە و قەڵەوی و بەرزی فشاری خوێنەوە دەناڵێنن، رێنمایش دەدات کە وا چاودێری ئاستی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا بكرێت، بۆ ئەوەی كێشە لە دڵ دروست نەبێت بەهۆی گیرانی خوێنبەرەكانەوە.
 ھەر بە وتەی ئەو پزیشک و پسپۆرە پێویستە ساڵانە پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت و چارەسەری پێویست وەربگیرێت، بە مەبەستی کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە سڕبوونی ماسولکەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک.