ئومێد خۆشناو: سێ شوێن لە هەولێر بۆ دروستكردنی شوقه‌ی كرێنشینان دیاری كراون

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئومێد خۆشناو شوقه‌ كرێنشینان


Aug 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، سێ شوێن لە هەولێر بۆ دروستكردنی شوقەی كرێنشینان دیاریكراون.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، ئەمڕۆ(شەممە) بە میدیای پارتی راگه‌یاند"له‌نێوان شەقامی 120 و 150 مه‌تری، سێ شوێن بۆ دروستكردنی شوقه‌ی كرێنشینان دیاری كراون، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ قۆناغی یه‌كه‌مه‌و بیرۆكه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بوە‌ بۆ نه‌مانی قه‌یرانی نیشتەجێبون و پشتیوانیی كرێچییان."

ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەو پرسەش ئەم ‌هه‌فته‌یه‌ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.